کادرێکی پێشکەوتووی پەکەکە لە مەخموور شەهید کرا

دوێنێ لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شارۆچکەی مەخموور کادرێکی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) شەهید کرا.

بەپێی ئەو زانییاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە لە چەند سەرچاوەیەکەوە، کادری پێشکەوتووی پەکەکە دکتۆر حسێن ئامەد لە بۆردوومانی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای تورکیا بۆسەر مەخموور شەهید کرا.

دکتۆر حسێن ئامەد یەکێک بوو لە کادرە پێشکەوتووەکانی پەکەکە، ماوەیەکی زۆر هەڵسوڕاوی پەکەکە بووە لە ئەوروپا، هاوکات ماوەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە نوێنەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردووە، ماوەی زیاتر لەسێ ساڵیش بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەجەکە بووە لە باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە، لە ماوەی پێشوودا لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە پەکەکە بە بەردەوامی ئەنجامی دەدات دکتۆر حسێن ئامەد نێردراوەتە شارۆچکەی مەخموور و دوێنێ لە بۆردوومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا شەهید بوو. 


PM:06:41:06/06/2021