ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" به‌ھۆی دۆسیه‌ی نه‌وت و خاڵی سنوری، ئه‌گه‌ر ھه‌وڵی جدی نه‌درێت جگه له لێبڕینی ٢١% گرفتی دیكه بۆ موچه دروستده‌كرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، دوو ھه‌فته‌یه ھه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌و دانیشتنه بكه‌ن، ئه‌وه‌ی من ده‌زانم به‌ھۆی دۆسیه‌ی نه‌وت و خاڵی سنوری، ئه‌گه‌ر ھه‌وڵی جدی نه‌درێت جگه له لێبڕینی ٢١% گرفتی دیكه بۆ موچه دروستده‌كرێت.
راشیگه‌یاند" بۆئه‌وه‌ی سه‌ری مانگ نه‌ڵێن، چاره‌سه‌ر نیه‌و ھه‌ر ئه‌مه ھه‌یه، سبه‌ینێ كاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ھه‌مو گه‌نده‌ڵی و گرفت و نادادی و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕو".
وتیشی" ده‌مانویست به‌دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌مه باس بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام ڕێگا ناده‌ن، به‌ھیوای پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان، له پێناوی مافی خه‌ڵك و موچه‌دا".