عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌دوایین چاوپێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ شاندی HDP ئەم قۆناغە زۆر بەگرنگ دەبینێت لەکاتێکدا خەریکە لەتورکیا پرۆسەی ئاشتی رێچکە یاساییەکە دەگرێت و دەڵێت" لێره به‌دواوه ئه‌و قۆناخه مێژووییه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رێوه‌بردنی چاره‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی زۆر به‌واتا ده‌بینم . زۆر گرنگه نه‌ک به‌شه‌ڕ به‌ڵکو به دانوستاندن رێگای به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ده‌کرێته‌وه ."
فرات نیوز بڵاویکردۆتەوە کە ٢٦-٦شاندی پارتی دیموکراتی گه‌لان HDP که پێکهاتبوون له په‌رله‌مانتارانی HDP په‌روین بوڵدان ، ئیدریس بالوکه‌ن و سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر چوونه ئیمراڵی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان دیداریان ئه‌نجامداوە، له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا شانده‌که لێدوانێکی نوسراویان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند ئۆچ ئالان وتویەتی " لێره به‌دواوه ئه‌و قۆناخه مێژووییه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رێوه‌بردنی چاره‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی زۆر به‌واتا ده‌بینم . زۆر گرنگه نه‌ک به‌شه‌ڕ به‌ڵکو به دانوستاندن رێگای به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ده‌کرێته‌وه . له‌و بواره‌وه رۆڵێکی مێژووی بینراوه . ئه‌و یاسایه‌ی رێگا له‌به‌رده‌م ئاشتییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه ، به گرنگ ده‌بینم و به‌تایبه‌ت رایده‌گه‌یه‌نم که له‌و بواره‌وه پشتیوانی و پشتگیری هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگا گرنگه و حکومه‌تیش ده‌بێت ئه‌و پشتگیریانه به‌گرنگیه‌وه وه‌ربگرێت . به ده‌رکه‌وتنی ئه‌و یاساییه له‌پێناو دیموکراتیبوونی تورکیا ، ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌یی و داهاتوویه‌کی دیموکرات و ژیانێکی ئازاد له تورکیا زۆر گرنگه ."
له‌لێدوانه‌که‌دا شاندی HDP ئاماژە بۆ ئەوە کراوە" ئۆجالان ده‌رباره‌ی کاروخه‌باتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له‌نزیکه‌وه چاودێری دۆخه‌که ده‌کات و به پره‌نسیپ نزیکی مه‌سه‌له‌که ده‌بێته‌وه ."
شانده‌که رایگه‌یاند ئەو پشتگیری پاڵێوراوێک ده‌کات که نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا بکات و له‌و باره‌یه‌وه و وتوویه‌تی " وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌نێو رایگشتی به شێوه‌یه‌کی چه‌وت بڵاوبۆته‌وه ، ناکرێت که من له‌رووی ده‌ستنیشان کردنی پاڵێوراو ناو فه‌رزبکه‌م ."
هەر دوێنێ HdP سەرۆکی پارتەکەی سەلاحەدین دەمیرتاشی وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان بۆ کێبەکێی وڵاتی تورکیا کاندید کرد.