پۆلیسی راپه‌ڕین له‌سه‌ر سووتاندنی ئۆتۆمبیلێك له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی رانییه‌وه‌ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌سه‌ر سووتاندنی ئۆتۆمبیلێك له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی رانییه‌وه‌ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سوتاند".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپه‌ڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بەناوی (س،ج،ف) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی ڕانیەیە لەناو بازاڕی شاری ڕانیە بەدەستی خۆی ئۆتۆمبیلەکەی سوتاند".

دەشڵێت" لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەهاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین و هاوڵاتیان ئۆتۆمبیلەکەیان کوژاندەوە".

پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکردووە، مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆکرایەوە و بە ووتەی خۆی دەڵێت دوو کەس لە شاری سلێمانی پێیان وتووە ئۆتۆمبیلەکەی کێشەی دزیاری هەیە و ئەویش سەردانی هەندێک شوێنی فەرمی کردووە، بەڵام ناوبراو چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێکارە یاساییەکانی نەکردووە بۆ ڕاستی و دروستی لە کێشەی ئۆتۆمبیلەکەی و ئاخۆ تایبەتمەندە بەکام فەرمانگەی حکومی تاکو کێشەکەی بۆ یەکلایی بکرێتەوە، لەئەنجامی هەڵچوون و توڕەییدا ئۆتۆمبیلەکەی لەناو بازاڕی شاری ڕانیە سووتاند، لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


PM:04:19:10/06/2021