هەپەگە: دەوڵەتی تورکیا چەکی کیمیاوی لەدژی ناوچەکانی شەڕو گەریلا بەکاردەهێنێت

هێزەکانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سووپای تورکیا لە کۆنترۆڵکردنی تونێلەکاندا پەنادەباتە بەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و زەرەرێکی زۆریشی بە ماڵ و باخ و ماڵاتی هاوڵاتیان گەیاندووە.

لە راگەیاندنێکدا هەپەگە لەسەر شەڕی ناوچەکانی ئامێدی و زاخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زەندورا لە دژی گەریلا گازی کیمیاییان بەکارهێنا، هەروەها بە ئەنقەست شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنیان بۆردومان کرد".

لە راگەیاندنەکەی ( هەپەگە ) دا زانیاری زیاتر دەدات و باس لەوە دەکەن " لە ٩ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٣٠ و ٢٠:٠٠ دا گردی زەندورا بە فڕۆۆکەی شەڕ ٤ جار بۆردومانکرا. لە ١٠ی حوزەیرانەوە تا ١٢ی حوزەیران لە گردی زەندورا شەڕێکی دژوار لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا روویدا. داگیرکەران لەگەڵ ئەوەی هەموو دەرفەت و تەکنیکیان بەکارهێنا، بەڵام نەیانتوانی بچنە نێو تۆنێلەکانی شەڕ".

هەروەها هاتووە " ١٢ی حوزەیران داگیرکەران لە تونێلەکانی شەڕدا تەقینەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا. داگیرکەران کە جلوبەرگی سپی تایبەتیان لەبەرکردووە و ماسکی گازی کیمیاییان بەستبوو، گازێکی سپی کیمیاییان هاویشتە نێو تۆنێلەکان و لە دەوروبەری تونەلەکانی شەڕ کۆبونەوە".

دەربارەی بۆردومانی ماڵوموڵکی هاوڵاتیان، هەپەگە وردەکاری دەدات و لەو راگەیاندنەدا دەڵێت:

-١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠٠:٠٠ لە هەرێمی مەتینا لە بەرانبەر هەرێمی بناری گردی زەندورا و ماڵەکانی گوندی حرۆرێ هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کرد. بەو هۆیەوە زیان بەر ماڵی گوندنشینان کەوت.
-١٣ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢١:٠٠ لە ناحیەی کانی ماسیێ سەر بە ئامێدی فڕۆکە خەنگیەکان گوندی قەڵای قۆمری بۆردومان کران.
-١٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٣٠ هەرێمی ئاڤاشی  لە رێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە لە گۆڕەپانی وەرخاڵی بۆردومان کرا.
-١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١: ١٠ و ٢٢:٣٠ گۆڕەپانی مەرڤانۆس، مامرەشۆ و وەرخاڵێی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
-١٣ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٢٠ و ٢٢:٤٠ هەرێمەکانی جیلوی بچوک، پیتی تی بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا.



PM:04:22:15/06/2021