چاکسازییەکانی هەرێم وەڵامى لیژنەیەکى پەرلەمانى کوردستان دەدەنەوە

بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانی وەڵامى راپۆرتێکى لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و داکۆکیکردن لە مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان، دەداتەوە.  

بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕاپۆرتەکەدا دەربارەی ژمارە زوری سزادراوان لە ناو چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات" ئێمەش گلەییمان هەیە لە ژمارەی زوری سزادراو لە ئێستادا چونکە بە راستی بارگرانیەکی زور لەسەر چاکسازیەکانی هەرێمە لەبەر ئەم ژمارە زورەی سزادراو، بەلام ئەوەی کە لە راپورتی بریادەری لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤی پەرلەمانی کوردستان خاتون (بەدریە ئیسماعیل) دا هاتووە کە ژمارەیەکی زوری سزادراو لە ناو یەک هولی چاکسازیەکان دانە و ب دیارکراویش ئاماژەی پێداوە کە لە یەک هولی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی سزادراوان گەیشتووتە 100 تا 135 سزادراو ،ب هیچ شێوەیەک ئەوە راست نیە". 

لە ئێستادا لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زورترین ژمارەی سزادراو لە یەک هۆڵ (18) سزادراوە و لە چاکسازی گەورانی دهۆکیش زورترین ژمارەی سزادراو لە یەک هۆڵدا (28) سزادراوە کە ئەوەش لەبەر زۆری ژمارەی سزادراوانە.  

دەقى وەڵامەکە:  

وەلامی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانی دەربارەی  راپورتی لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤی پەرلەمانی کوردستان  

سەبارەت دوخی سزادراوان لە چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان:  

1//سەبارەت پولین کردنی سزادراوان لە ناو چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەی کە روون و دیارە سزادراوان پولین کراون بە پیێ ئەو مادە سزایی یەی کە سزادراو لەسەری حوکم دراوە ،بەو پێیەی کە سزادراوێک کە بە پیێ مادەی کوشتن سزادرا بێت لە کەرتێکی جودا لە سزادراوانی تر دائەنرێن و هەروەها ئەو سزادراوانەی کە بە پیێ یاسایی ماددە هوشبەرەکان حوکم ئەدرێن لە کەرتێکی جیاواز و ئەوانەی بە پیێ مادەی تیرور حوکم ئەدرێن لە کەرتێکی جودا لە سزادراوانی تر دائەنرێن ب هەمان شێوەش سەبارەت بەو سزادراونەی کە لەسەر تاوانی سێکسی و دزی .....هتد سزا ئەدرێن پولین کراون بە شێوەیەک کە تێکەلاوی روی نەدات ،واتا هەر پولین کردنەکە لەسەر جوری تاوانەکەیە.  

2//دەربارەی ژمارە زوری سزادراوان لە ناو چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ئێمەش گلەییمان هەیە لە ژمارەی زوری سزادراو لە ئێستادا چونکە بە راستی بارگرانیەکی زور لەسەر چاکسازیەکانی هەرێمە لەبەر ئەم ژمارە زورەی سزادراو بەلام ئەوەی کە لە راپورتی بریادەری لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤی پەرلەمانی کوردستان خاتون (بەدریە ئیسماعیل) دا هاتووە کە ژمارەیەکی زوری سزادراو لە ناو یەک هولی چاکسازیەکان دانە و ب دیارکراویش ئاماژەی پێداوە کە لە یەک هولی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی سزادراوان گەیشتووتە 100 تا 135 سزادراو ،ب هیچ شێوەیەک ئەوە راست نیە لە ئێستادا لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زورترین ژمارەی سزادراو لە یەک هول(18)سزادراوە و لە چاکسازی گەورانی دهوکیش زورترین ژمارەی سزاداو لە یەک هول دا (28)سزادراوە کە ئەوەش لەبەر زوری ژمارەی سزاداوانە .  

3//دەربارەی ئەو سزادراوانەی کە بە حوکمی لە سێدارەدان (اعدام) سزادراون ،دیارکردنی چارەنووسیان لە دەستی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان دا نیە ،ئەو چەندە لە دەسەلاتی سەروکایەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستانە،لەبەر ئەوە پێویستە ئەو دوو سەروکایەتیە چارەسەریەکی گونجاو بو سزادراوانی بە حوکمی لە سێدارەدان سزادراون بدوزنەوە جا ب جێ بەجێکردنی سزاکە یا گورینی سزاکە.  

4//دەربارەی بابەتی بەردانی بە مەرج (افراج شرطی)لە چاکسازیەکانی ئێمە بە شێوەیەکی رێک و پێک جێ بەجی ئەبێت و هیچ سزادراوێک نیە کە ماوەی سزاکەی تەواو بووبێت و ئێمە رێگریمان لێ کردبێت هەلبەتە تا ئەو چەندەی ل چارچێوەی یاسایی دا بێت ،هەروەک لە ماددەی 331/ٲ لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردن (اصول محاکمات جزایی )دا هاتووە کو بو بەرێوەبردنی کاروباری بەردانی بە مەرج پێویستە سزادراوەکە سێ چارەک لە ماوەی سزاکەی تەواو کردبێت و خاوەن رەوشتێکی بەرز و باش بێت لە ناو چاکسازیەکان و هەر سزادراوێک کە بەردانی بە مەرج شمولی بکات جگە لەو سزادراوانەی بە پیێ مادەی 331/د  یاساکە نایانگرێتەوە..  

تێبینی /ئەو روژەی کە بەرێزان پەرلەمانتارانی لێژنەی کاروباری کومەلایەتی و داکوکیکردن لە مافی مروڤ سەردانی چاکسازی گەورانی دهوک و سلێمانیان کردبوو لەگەل ژمارەیەکی زور لە سزادراوان کووبوونەتەوە و هیچ تێبینی و گلەییان نەبووە و ئەو خاتونەش کە بریادەری لێژنەکەیە خوی لەسەردانیان بۆ چاکسازی گەورانی دهۆکدا لە گەل لێژنەکە دا نەبووە و پێویست بوو بەر لەوەی قسەی بو میدیاکان بکات ئەوەی لەبەر چاو بگرتایە کە لە لە ئێستا دا چاکسازی گەورانی هەولێر لە ژێر نۆژەنکردەنەوەدایە و سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئیستادا گوازراونەتە چاکسازی گەورانی دهوک و چەند شوێنیکی تر و ئەلبەتە خاتون (بەدریە ئیسماعیل )بریادەری لیژنەکە باش ئەو  ڕاستیە ئەزانێت چونکە خوی دانیشتووی  شاری هەولێرە.  


AM:10:58:17/06/2021