شەڕ لە نێوان ژمارەیەک گەریلای پەکەکە و چەند گوندنشینێکی ناوچەی زەڵێ ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی حوزەیران لە ناوچەی زەڵێ لەسەر سنوور کەسەر بە قایمقامییەتی قەڵادزێیە شەڕ لە نێوان ژمارەیەک گەریلای پەکەکە و خەڵکی گوندەکە دروست بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، گەریلایەکی پەکەکە چۆتە ناو گوندی زەڵێ، دانیشتوانی گوندەکە پێیان ڕاگەیاندووە کە دامەبەزن، چونکە فڕۆکەکانی تورکیا چاودێریتان دەکات دوای بۆردومانی ئێمەش و ئێوەش دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دواتر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان گەریلایەکی پەکەکە و هاوڵاتیانی گوندەکە دروست بوو، کە بە هۆیەوە هاوڵاتییەکی گوندەکە بە فیشەک بریندار کرا و منداڵێکی ئەو پیاوەش بریندار بوو. 

لە ئێستادا گەریلاکەی پەکەکە لەلایەن هێزە ئەمننیەکانی گوندەکە دەستگیرکراوە.  



AM:11:05:24/06/2021