فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆردومانی حەشدی شەعبی کرد

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا درەنگانی شەوی رابردوو هێرشی ئاسمانییان کردە سەر پێگە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عیراق و سوریا.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند" بە فەرمانی سەرۆكی ئەمریكا (جۆو بایدن) سوپای ئەمریكا هێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریادا، کە لەلایەن گروپی چەکداری پاڵپشتیکراوی ئێرانی بەکارهێنراون".

وتیشی" هێرشەکان لە وەڵامی هێرشی گرووپەکانی پاڵپشتیکراوی ئێرانی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عیراق کراون".

هەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەى بۆ هیچ کوژراو بریندارێک نەکردووە لە ریزى حەشدى شەعبی، بەڵام روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لە هێرشەکەدا لانیکەم پێنج کەس کوژراون و چەند کەسێکیش بریندار بوون". ن

هاوکات لای خۆشییەوە لیوای ١٤ی سەر بە حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەیەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیان بارەگاکانیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی قائیم لەسەر سنووری عیراق و سووریا کراونەتە ئامانج".

هەر لە بەیاننامەکەدا لیوای ١٤ کە سەر بە کەتائیبی سەید شوهەدایە هەڕەشە دەکات و دەڵێت" لەمەودوا لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕێکی کراوەدا دەبین".


AM:10:10:28/06/2021