مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئوسترالی لە هەرێم و یارمەتیدانی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەمینەی خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.


PM:02:21:29/06/2021