بەتۆمەتی رێوشوێنی نایاسایی و دەستوری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ترامپ داوایی یاسایی دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر و گوگڵ تۆمار کرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، بە حوکمی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە گەورەکان دەرکراوە، دوای هێرشی سەر بینایەی کۆنگرێس، سکاڵای لەسەر ئەو سێ تۆڕە و بەڕێوەبەرەکانیان تۆمار کردووەو بە تۆمەتی " سانسۆری نا یاسایی و نا دەستوری کە دژی گیراوەتە بەر".
ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بڵاویکردەوە داواکەی ترامپ دژی هەریەک لە بەڕێوەبەرانی فەیسبووک و گوگڵ و تویتەر، مارک زوکربیرگ و سوندار بیتشای و جاک دروسیە.
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەرانی سەر کاپیتۆڵ کە پێنج کەسی تیا کوژرا، ئەکاونتی ترامپیان داخست، بڕیارە تا دوو ساڵ دابخرێت و لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بیدرێتەوە.