سیاسی ناسراوی کورد، د. مەحمود عوسمان لەبارەی هێرشەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە بۆ سەر هەرێم داوا دەکات کە کورد داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر بکات.
لە چاوپێکەوتنێک بۆ دەنگی ئەمەریکا، د.مەحمود عوسمان سیاسی سەربەخۆ دەڵێت "ده‌بێت هه‌رێم داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بابچن لێیده‌ن که‌یفی خۆیانە نابێت ئێمه ئه‌و باجه بده‌ین بۆ فڕۆکه‌خانه‌که‌مان له‌مه‌ترسیدا بێت".
دەربارەی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و کورد، ناوبراو دەڵێت" هەرێم زیاتر زیان دەکات...نابێت هه‌رێم زیاتر باجی ئه‌وه بدات و زۆر به‌دوای ئه‌مه‌ریکاوه نه‌ڕوات، ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه ".
د. محەمود دەشڵێت " ئێران پێی وایە هه‌رێمی کوردستان زیاد له‌پێویست بەلای ئه‌مه‌ریکا و تورکیادا چووه و که‌متر حسابی ئێران ده‌کات ".
هاوکات دەربارەی هەڵوێستی ئێران و دیدو تێڕوانیان لەمەڕ کورد، مەحمود عوسمان دەڵێت "ئێران هیچ کاتێک بڕوای به‌کورد نه‌بووه و دۆستایه‌تیشی نه‌بووه "
ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە چەکدارانی حەشدی شەعبی لە رێگای مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە فڕۆکەخانەی هەولێریان کردۆتە ئامانج.