دووبارە پرۆسەی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان دواخرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی دیکەی ناوچەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

یەکێک لە پارێزەرانی کەیسەکە، بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ دادگایكردنی پێنج چالاكوانی بادینان بەڕێووەچوو، ڕێكارەكانی دادگا زۆربەی كۆتایی پێهاتووە، ئەمڕۆش بەهۆی زۆری داواكارییەكان دانیشتنەكە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا". 

هەروەها جەختیشیکردەوە، ئەو دەستگیركراوانە هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە، نەك لەدژیان.


PM:01:47:13/07/2021