لە نزیک سنوری سوریا حەشدی شەعبی کرایە ئامانج

لە نزیک سنوری سوریا لە دیوی عێراقەوە، کاروانێکی هیزەکانی حەشدی شەعبی کەوتە بەر هێرشێکی ئاسمانی.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ ی تەموز، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبیان لەسەر خاکی سووریا لە نزیک سنووری عێراق، بۆردومان کردووە.

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بەناوی عەلی مزەفەر، یاریدەدەری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رایگەیاندووە" بۆردومانەکە بارهەڵگرێکی جۆری هینۆی کردووەتە ئامانج، کە ”هاوکاری" بار کردووە".

ژمارەیەک لەو میدیایانە باسی ئەوە دەکەن ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومانکراوە چەک و تەقەمەنی هەڵگرتووە.

بۆردومانەکە لە نزیک شارۆچکەی ئەلبو کەمال لە سەر خاکی سووریا لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کراوە. ( وەک عەلی موزەفەر باسی دەکات)



PM:02:14:18/07/2021