عەلی حەمە ساڵح گەندەڵیەکی گەورەی هەولێر ئاشکرا دەکات


پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند " ئەوەی لە ھەولێر دەکرێت ھەرزانکردنی بەنزین نییە، قۆرخکاری و گەندەڵیەکی گەورەیە بە بەنزینی حکومەت دەکرێت"، هەروەها دەشڵێت " پلانی داخستنی ھەموو بەنزینخانەکانە بۆ دوو کۆمپانیا".

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت " ئەمڕۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھەندێک بەرپرسی ئیداری و تەنانەت سیاسیش، وەک دەستکەوتێکی گەورە باس لەوەدەکەن بەنزین لە ژمارەیەک بەنزینخانەی ھەولێر دابەزیوە بۆ ٦٦٠ دینار!!  بەبێ ئەوەی بپرسن ئەم بەنزینە حکومەیەو چ قۆرخکاریەکی گەورە کراوە بۆ بەرژەوەندی سێ گەورە کۆمپانیای ( کورد نەفت و کارو سەن ئۆیڵ ) و جگە لە ٢٦ بەنزینخانەی خۆیان سەرجەم بەنزیخانەکانی ھەولێر ناچارن دایبخەن". 

هەروەها دەشڵێت " پاشان ئەم قۆرخکاریە نوێ نییەو مانگێکە ھەیەو من مانگی پێشوو یاداشتێکم دایە سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەم بابەتە".
ئەو پەرلەمانتارە دەقی یاداشتەکە بڵاودەکاتەوە:

بەڕێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێم 
حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت.. بە گوتەی وەزیری سامانە سروشتیەکان نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی بەرھەمی ھەیەو لە ڕێگای پاڵاوگەی کارەوە دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن یٔۆیڵ بە ٦٢٠ دینار.. 
لە بری حەقی پاڵاوتن!!!  واتە: بەرمیلێک نەوت بە ١٧ دۆلار دەپاڵێون! بەڵام بۆ عێراق ٨ دۆلار.. 
 -ئەم کۆمپانیانەش بەبێ یٔەوەی ھیچ کارێک بکەن ئەمڕۆ ٢٠٢١/٧/١٠، بە جوملە لیرترێک بەنزینیان فرۆشتوە بە بەنزیخانەکانی ھەولێر  بە ٨٠٠ دینار!! 
-بۆ ئەوەی ھەموو بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربن دایبخەن، لە بەنزینخانەکانی سەن یٔۆیڵ و کورد نەفت لیترێک بەنزین ٦٦٠ دینارە! 
- لە ھیچ کام لە بازگەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە ڕێگا نادرێت بەنزین بێتە سنوری ھەرێمی کوردستان..
قۆرخکاری بۆ کۆمپانیاکانی کارو کوردنەفت و سەن یٔۆیڵ و لاناس بەھاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ھۆکاری گرفتەکەیە..
تا ئێستا وەزیری سامانە سرووشتییەکان کە دەیەوێت ئەوەی گەندەڵی بکات دەیخنکێنم لەسەر ئەم " گەندەڵییە" قسەی نەکردووە.



PM:09:32:18/07/2021