وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ چه‌كدارانی پەکەکە له چیای مه‌تین ته‌قەیان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کرد"، هاوکات میدیاکانی سەر بە پەکەکە بڵاویانکردەوە" به‌هاوكارى فڕۆكه‌كانى توركیا پێشمه‌رگه‌كانى پارتى هێرشیانكردۆته‌سه‌ر گه‌ریلا، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سەر زاری فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه بڵاویكردووه‌ته‌وە كه ئه‌مڕۆ" چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه" و ده‌ڵێت كه "ئەمە چه‌ندین جاره په‌كه‌كه ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه ، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بكات".
باسی لەوەشکردووە، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیاوه چه‌ندین گوند چۆلكراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه میدیاكانى نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) بڵاویكردۆته‌وه، لەگەڵ جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان، چەکدارانی پارتی لە ناوچەی چارچڵی سەربە هەرێمی مەتینا، بەچەکی قورسەوە بەرەو ناوچەکانی گەریلا چون و هیرشیان کردوە، دەوترێت لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا، ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوەو هێشتاش بەردەوامە.
میدیاكانی پەكەكە ئەوەشی باسکردووە" هێزەکانی گەریلا بۆ ئەوەی کە ئاڵۆزییەکان زیاتر نەبن، وەڵامی هێرشەکەیان نەداوەتەوە، بەڵام جموجوڵی هێزەکانی پارتی لە ناوچەکە بەردەوامە، هەروەها فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیاش بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە".