وێنە.. هانی نوێترین وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی کوردستان هانی موجتەهید لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و کچە شۆخ و شەنگەکەی بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیویەتی" تۆ هەمیشە لەگەڵ منیت کچە شرینەکەم". 

هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.


PM:01:38:25/07/2021