بافڵ تاڵەبانی باسی یەکێتی نوێ‌و چاکسازی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان دەکات

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندەکان کۆدەبێتەوەو باسی یەکێتییەکی نوێ و چاکسازی دەکات.

میدیای یەکیتی بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی لە دەباشان دەڵێت " چاوەڕوانیمان لێتان ئەوەیە حزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بكرێتەوەو بەڕێگای راستەقینەی یەكێتی نوێدا بڕوات".

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی " پێویستە كادران و ئەندامانی هۆشیاری یەكێتی لەم هەنگاوانەی چاكسازی لە حزب و حكومەت ئاگادار بكەنەوە و ئەو چاكسازییە بكەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەكێتی بۆ هاووڵاتییان و دەستمایەی سەركەوتنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا".

ماڵپەڕی " سپی میدیا " وەک یەکەم ماڵپەڕ ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بڵاوکردەوە. 



PM:09:39:26/07/2021