بکوژی کوڕی چالاکوانێکی بەسرە لە هەرێم دەستگیر دەکرێت

بکوژێکی کوڕی " فاتمە ئەلبهادلی " کە چالاکوانێکی بەسرەیە لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانەوە دەستگیر دەکرێت.

لە راگەیەنراوێکی دژە تیرۆری کوردستان کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە بڵاوکراوەتەوە" دوای ئەوەی رۆژی هەینی ٢٣ ی تەممووز، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بەناوی (علی کریم البهادلی) کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان (فاگمە البهادلی). دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێم کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنی بەشداربووانی ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوی داواکراوێکیان پێ داین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە".  

هەروەها هاتووە "‏‎‏‎دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە (م گ ع ع) کە خەڵکی بەسرەیە".  

لە راگەیاندنەکەی دژە تیرۆردا هاتووە "بەپێی راگەیەنراوەکە، (م) لە یٔەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەیدا نا کە هەڵساوە بە کوشتنی علی کریم البهادلی. لەسەر فەرمانی دادوەر تۆمەتبار (م) رادەستی دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە".  



PM:07:05:27/07/2021