سبەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومید بەرۆشکی بەڕێوە دەچێت

سبەی پێنج شەممە ٢٩ ی تەموز لە دادگای هەولێر دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و بەدەل بەراوری مامۆستا، گرێدەدرێت.

ئاسۆ هاشم پارێزەری خۆبەخشی بەدەل بەراوری ئەمشەو رایگەیاند " هیوادارم بەیانی دادگا دادپەروەر بێت، من گەشبینم بە ئازاد بونی، مامۆستا بدل بەرواری".

بەپێی زانیارییەکانی  ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووسیش جارێکی دیکە لە دادگای هەولێر لەسەر دۆسیەیەکی دیکە دادگایی دەکرێت.
هەریەک لەو دوو دەستگیرکراوە نزیکەی ساڵێکە زیندانین.

پرۆسەی دادگایی کردنەکە بە ئامادەبوونی کەسوکاری هەردوو زیندانی بەڕێوە دەچێت.

پێشتر پێنج لەم چالاکوان و رۆژنامەنووسانەی پارێزگای دهۆک حوکمی کۆتایی دران بە شەش ساڵ زیندانی کردن.



PM:11:52:28/07/2021