ئەبوبەکر هەڵەدنی: پێویستە دانیشتنەکانی دادگاییکردنی چالاکوانان بۆ ڕاگەیاندن بگوازرێتەوە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" پێویستە دانیشتنەکانی دادگایی کردنی چالاکوانانی بادینان  بۆ ڕاگەیاندن بگوازرێتەوە و خەڵک بەچاوی خۆیان نمایشەکانی دەسەڵات ببینن". 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، ئەمرۆ پێنج شەمە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢١ جارێکی لەدادگای تاوانەکانی سێی هەولێر ئامادە بوین بۆ داگایی کردنی هەردوو چالاکوانی سەربەرزو خۆڕاگرو قارەمان(مامۆستا بەدەل بەرواری) و(ئومێد بەرۆشکی).

وتیشی" خۆشبەختانە شاهیدەکان کەچالاکوانە دەستگیر کراوەکانن لەقازانجی مامۆستا بەدەل و کاک ئومێد بەرۆشکی شاهیدیان دا، تاوانی ئەم بەڕێزانە ئەوەیە گروپی چاتی فەیسبوکیان هەبوە وڕەخنەیان  لە حکومەت گرتوە تەنانەت  لەشوێنێکدا لایەنی سکاڵاکار کەئاسایشە دەڵێن(لەسەرهۆشیاری وهزری خەڵکی بادینان  ئیشیان کردوە تا ئازایانە داوی مافەکانیان بکەن)". 

هەڵەدنی لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ (شێروان شێروانی)و شاهیدەکانی تر زۆر جوامێرانەو قارەمانانە شاهیدیان داو بەرگریان لەخۆیان وهاوڕێکانیان کردو هەموو ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کەئاراستەیان کرابوو، وەدانیشنەکانی دادگا کەکراوەن بەپێی یاسا پێویستە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان ودونیا،،خۆ ئەمانە بە ئەندازەی سەدامی دیکتاتۆرو دارودەستە خوێنڕێژەکەی تاوانبار نین  کە هەموو جیهان بینەری دادگایی کردنەکە بوون،کەئەوە ئەوپەڕی دادپەروەریە، تا خەڵکی کوردستان وگشت دونیا بزانێ دەسەڵاتی ستەمکاری کوردی چ ناهەقیەک لەهاوڵاتیانی خۆی دەکات کەتەنها سوچ وگوناهیان ئەوەیە  بەڕێگای مەدەنیانە  وئاشتیخوازانە داوای مافەکانی خۆیانیان کردووە.


PM:09:33:29/07/2021