وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هەرێم له‌سەر ڤاكسینى دژه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

تەندروستی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت" بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە هاوڵاتیان ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن". 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە هاوڵاتیان ناوی خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac)". 

ئەوەش خراوەتەڕوو: بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.

ئەوەش هاتووە" كە هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت". 


PM:11:03:29/07/2021