چیتر خەڵکی هەرێم لە پێشینەو قەرزی بانک بەرهەمەند دەبن


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بانكێكی نیشتیمانی دروستده‌كرێت و سه‌ر به‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت و دەڵێت "لەعێراق هه‌ر پێشینه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت ئەو بانكەش ده‌گرێته‌وە".

مه‌ولود سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە، حكومه‌تی هه‌رێم و وەزارەتی دارایی بڕیاری دامەزراندنی ئەو بانکەی داوە‌.

لەبارەی کارەکانی بانکەکەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ ئێستادا نیوەی کارەکانی دامەزراندنی بانکەکە تەواو بووە و بانکەکە‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت. دەشڵێت، هه‌ر پێشینه‌یه‌ك له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقەوە‌ بدرێت ئەو بانکەش‌ ده‌گرێته‌وه‌.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێم وتی " بانکەکە بەشێوەیەکی راستەخۆ پەیوەندی بەبانکەکانی دەرەوەی وڵات دەبێت و سیستمی کارکردنیش تیایدا ئەلکترۆنیە و سەرجەم بانکە حکومییەکانی دیکەش لەژێر سەرپەرشتی ئەو بانکەدا دەبن."

کردنەوەی بانکێکی لەو شێوەیە هاوڵاتیانی هەرێمیش لە دەیان جۆر قەرز و پێشینە بەهەرمەند دەکات، لە کاتێکدا هاوڵاتی عێراقی دەیان جۆر قەرزی بانکی وەردەگرێت و لە هەرێم لە ٢٠١٤ یەک قەرزی نەدراوە بە هاوڵاتیان. 



PM:01:29:05/08/2021