هەپەگە کوشتنى شەش سەربازی تورکیای لە خواکورک راگەیاند

لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاردا لە هەرێمی خواکورک، شەش سەربازی تورکیا کوژران، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش کراوەتە ئامانج و کەوتووتە دەست گەریلا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی ژنە گەریلاکانی لە خواکورک دژی سوپای توركیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کە گەریلاکانی یەژاستار بۆ بیرهێنانەوەی شەهید عەگید گارزان، دژی سوپای توركیا لە خواکورک چالاکییان ئەنجامداوە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی چالاکی ژنە گەریلاکاندا، کە لە دوو قوڵەوە ئەنجامدراوە، شەش سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژران و سیستمێکی دووربینی چاودێریی تایبەتیش تێکشکێندراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیش لە خواکورک کراوەتە ئامانج، خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی کەوتووەتە دەست گەریلا.


PM:07:36:05/08/2021