وەزیری دارایی هەرێم سەبارەت بە مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزیرى دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" موچەى پاشەکەوتکراوى فەرمانبەران وەک قەرز لاى حکومەت دەمێنێتەوە و لەهەوڵیشدان بۆ ئەوەى پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە". 

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لە میانی چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" مووچەی پاشەوتکراوی فه‌رمابنه‌ران، سروشتێکی یاسایمان پێداوە، وەکو شایستەی نەدراو دامانناوە بۆ ئەوەی وەکو قەرز لای حکومەت بمێنێتەوە.
وەزیری دارایی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، پێدانی مووچەی تەواوەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پێویستی بە ٨٩٥ ملیار دینارە، ئەوەش لەسەروی توانای هەرێمەوەیەو، بەبێ پارەکەی بەغدا ناتوانن ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، بەڵام هیوامان وایە بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی پارە.

لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش، وەزیری دارایی ده‌ڵێت" خراپی دۆخی دارایی ماوەی مانگێکە نەماوە، ئەگەر تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم لەبەغداوە بێت، ئەو کێشانە قۆناغ به‌ قۆناغ چارەسەر دەبێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانیش لەسەرهێڵن بۆ ئەوەی میکانیزمێكی گونجاو بدۆزینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە". 


AM:09:31:07/08/2021