هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق دەستیان بە کشانەوەکرد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا رایدەگەیەنێت" هێزێکی ئەمریکی کە بۆ ئەركێک هاتبوونە عێراق، ئەمڕۆ کشانەوە". 

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا  و هەڵسەنگاندنی پێویستی مانەوەی هێزەکانی OTH دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان، بڕیاردراوە ئەو هێزانە بگەڕێنەوە بۆ بنکەکانی خۆیان لە وڵاتی کوەیت". 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هێزە لە دوو هێلیکۆپتەری جۆری CH-47 Chinook و فیرقەیەکی پیادە پێکهاتبوون، ئەو هێزە ئەرکیان پشتیوانی هێزە شەڕکەرەکانی عێراق بووە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش. 


AM:12:45:08/08/2021