وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند" بابەتی دەرماڵەی بڕاوە (مقگوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشەوانە دوورە لە راستییەوە".
سامان سیوەیلی وتەبیژی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" دەبارەی بڵاوبوونەوەی نووسراوێک لە سۆشیال میدیا کە تیایدا ئاماژەکراوە بە دەرماڵەی بڕاوە (مقگوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشەوانە، رایدەگەیەنین ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھیچ نووسراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچووە."
هەروەها باس لەوەش کراوە "بۆ ئەم بابەتە و دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتماندا نییە."
دەرماڵەی بڕاوە؛ ئەو دەرماڵەیەی لە وەرزی هاوین و نەبوونی دەوامی قوتابخانەکادا لە مامۆستایان دەبڕدرێت و لە بەری هاتوچۆ و رێگا و بانە، کە بۆ ناوشار ٢٠ هەزار دینار و قەزا و ناحیەکان ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار دینارە بەپێی دووری.