هێزهكانی پۆلیسی ههولێر ژنێكیان دهستگیركرد كه ٦٥ مسقاڵ زێڕ و بڕێك پارهی دزیووه.
هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باشوور، تۆمەتبارێكی ئافرەتیان بە ناوی (ز. م. ھ) بە تۆمەتی دزینی (٦٥ مسقاڵ زێڕ) و بڕی (دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار) دەستگیر كرد".
ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتباری ئاماژەپێكراوی سەرەوە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بە گوێرەی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.