لە یاریەکی تۆپی پێی لە قەزای ئاکرێ شەڕ لە نێوان هاندەران هەردوو لادا روویداو بریندار هەیەو پۆلیس بەدەم کێشەکەوە دەچێت و کۆنترۆڵی دەکات.
لە ڕاگەینراوێکدا هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، "لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان هاندەرانی تۆپی پێ چەند گەنجێک برینداربوون."
شەڕەکە لە نیوان هاندەرانی ناحیەی کەڵیکچی و یانەی بیوک بووە، دوای بردنەوەی کەڵەکچی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی بیوک، هاندەران کردوویانە بە شەڕ.
ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەوەش دەخاتەڕوو"لەئێستادا شەڕەکە لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە."