ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێكی پڕ ٣٥ هه‌زار و بۆ بارهه‌ڵگری به‌تاڵیش ١٥ هه‌زار وه‌رده‌گیرێت كه بچێته ناو پارێزگای هه‌ولێره‌وه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوه رایگه‌یاندوه" پێشتر چه‌ندینجار به یاداشت ئه‌م دۆسیه‌م بۆ لایه‌نی په‌یوندیدار ناردوه، به‌ڵام ھیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك وه‌ڵامی پێویستی نیه، لام گرنگه له‌م یاداشته كراوه‌دا ڕایگشتیش ئاگادار بێت، جیھازی سۆنه‌ر بوه به‌ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵی سنوری و بازگه‌كان".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ساڵانه نزیكه‌ی (هه‌شتا ملیۆن) دۆلار له سه‌رجه‌م بازگه‌و خاڵه سنوریه‌كان له ژێر چه‌تری كۆمپانیادا له ئۆتۆمبێلی به‌تاڵ و بارھه‌ڵگر وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دو كۆمپانیایه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی لەوەشکردووە، جگه له خاڵه سنوریه‌كان كه بۆ ھه‌ر پشكنینێك له نێوان ٣٥ بۆ ٥٠ دۆلاردایه، له بازگه‌كانیش ئه‌م پاره ھه‌ر وه‌رده‌گیرێت، بۆنمونه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ھه‌ر بارھه‌ڵگرێك به پڕی بێته ھه‌ولێر ٣٥ ھه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت، به‌تاڵیش بێت ١٥ ھه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه بۆ بازگه‌كانی دیكه ڕاسته كه دێنه ھه‌ولێر، ھه‌ندێكجار پشكنین ھه‌ر ناكرێت و ته‌نیا پاره وه‌رده‌گیرێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بارانه‌ی به‌رزتره له‌ئاستی سۆنه‌ره‌كه.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
سەرۆكی حكومەت
سۆنەری بازگەو خاڵە سنوریەكان دەرگایەكی گەندەڵی گەورە.
پێشتر چەندین جار بە یاداشت ئەم دۆسیەم بۆ لایەنی پەیوندیدار ناردوە.. بەڵام ھیچ دامەزراوەیەك وەڵامی پێویستی نیە، لام گرنگە لەم یاشاشتە كراوەدا ڕایگشتیش ئاگادار بێت..
جیھازی سۆنەر بوە بەدەرگایەكی گەورەی گەندەڵی لە خاڵی سنوری و بازگەكان..
ساڵانە نزیكەی (٨٠ ملیۆن دۆلار) لە سەرجەم بازگەو خاڵە سنوریەكان لە ژێر چەتری كۆمپانیادا لە ئۆتۆمبیل بەتاڵ و بارھەڵگر وردەگیرێت..
ئەمەش بۆ بەرژەوەندی دوو كۆمپانیایە..
جگە لە خاڵە سنوریەكان كە بۆ ھەر پشكنینێك لە نێوان ٣٥ بۆ ٥٠ دۆلاردایە، لە بازگەكانیش ئەم پارە ھەر وەردەگیرێت.. بۆنمونە لە بازگەی دێگەڵە ھەر بارھەڵگرێك بە پڕی بێتە ھەولێر (٣٥ ھەزار دینار)ی لێوەردەگیرێت و بەتاڵیش بێت (١٥ ھەزار دینار) وەردەگیرێت.. ئەمە بۆ بازگەكانی دیكە ڕاستە كە دێنە ھەولێر.. ھەندێك جار پشكنین ھەر ناكرێت و تەنیا پارە وەردەگیرێت... بەتایبەت بۆ ئەو بارانەی بەرزترە لەئاستی سۆنەرەكە!!
سەرجەم خاڵی سنوری و بازگەكانی ھەولیر دراوە بە كۆمپانیای ( HANDDAWN )
بۆچی حكومەت خۆی ئەم كارە ناكات، بەپێی بەدواداچونی من نرخی یەك ئامێری سۆنەر (١٠٠ ھەزار دۆلارە)، واتە: ١٠ ئامێر (ملیۆنێك دۆلار) ، بەڵام ئەم دوو كۆمپانیای كە یەكیان بۆ سنوری سلێمانیەو ئەوی دیكە بۆ ھەولێرو دھۆك ساڵانە نزیكە( ٨٠ ملیۆن دۆلار ) لە ھاوڵاتیان وەردەگرن!!
-چەندین كۆمپانیای دیكە لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی لە خاڵە سنوریەكان دامەزراون و مانگانە ملیۆنان دۆلار وەردەگرن..