وەزارەتی بەرگری تورکیا کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان راگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ ڕاگەیاند. 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای هەڵسەنگاندنی تەواوی پەیوەندییەکان و بارودۆخی ئێستا ئەفغانستان، بڕیار درا بە کشانەوەى سەرجەم هێزەکانمان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ.  

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند" رەفتارەکانی تاڵیبان، نەک گوفتارەکانی قۆناغی داهاتوو دیاری دەکەن، ئێمەش بەگەشبینی و ریارییەوە مامەڵە لەگەڵ پەیامەکانی تاڵیبان دەکەین". 

باسی لەوەشکردووە، پێویستە حکومەتێکی گشتگیر دروستبکرێت کە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدا بێت.  


PM:11:02:25/08/2021