پڕۆسەی دادگایکردنی پێنج چالاکوانی تری بادینان پێشخرا

تیمى پارێزەرانى دەستگیرکراوانى بادینان رایدەگەیەنێت" لەسەر داوای تیمی پارێزەران، دادگاى هەولێر دادگاییکردنى پێنج کەس لە چالاکوانانی ناوچەی بادینان دەهێنێتە پێش". 

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تیمی پارێزەران دوای ئەوەی داواکاری هێنانە پێشی کاتی دادگایی پێنج گیراوی دیکەی بادینانمان پێشکەشکرد، ئەمڕۆ دادگا بڕیایدا کاتی دادگاییەکە لە ٢٠ی ئەیلول بۆ ٨ی ئەیلول بهێنێتە پێشەوە". 

بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیرکاروانەی وادەی دادگاییکردنەکەیان پێشخراوە بریتین لە (عامر خالید، فرسەت ئەحمەد، سلیمان کەمال، جەمال خەلیل و سلێمان موسا). 


PM:02:00:26/08/2021