ڤیدیۆ.. شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) ستایلی خۆی گۆڕی

شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بە ستایلێکی زۆر جیاواز بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا فەرهاد نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە ماریا ستایلی خۆی گۆڕیوە و شێوەی جوانتر بووە.

شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی مانگی ڕابردوو لە شاری بەغداد ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١  پێبەخشراو  کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.


PM:02:50:26/08/2021