هه‌ڵوێستی ئەمه‌ریكا لەسەر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆی له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند و پێیوایه جارێ كاتی ئه‌وه نییه و پێویسته كورد پشتیوانی له عێراقێكی به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جین ساکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ندین جار لێدوان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دراوه و ئه‌مه شتێك نییه له هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ریهه‌ڵدابێ، كورد پێشتریش باسی ئه‌و پرسه‌یان كردووه.
لەبارەی شاری کەرکوکیشه‌وه وتی ئاگاداری دۆخی شاره‌كه‌ین و ئێسته پێشمەرگە لەوێن، ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه پێویستە هەموو هێزەکانی عێراق دووپات لەسەر هەڕەشە دەرەکییەکان بکەنەوە.
ئاماژه‌شی به‌پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد و وتی پێشتر چەندین جار كورد ئه‌و خواستەی بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ ده‌ربڕیوه، بەڵام پێده‌چێ ئێسته بارودۆخەکە جیاواز بێت.
PM:04:38:03/07/2014