ئەمەریکا لە کابول هێرش دەکاتە سەر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو

ئەمڕۆ یەک شەممە فڕۆکەکانی تورکیا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان هێرشدەکەنە سەر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو کە لەرێگادا بووە بۆ تەقاندنەوەی و لە ئەنجام دوو کەسی سەر بە رێکخراوی داعش دەکوژرێت.
 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا گورزێکی ئاسمانی لەکابوڵ وەشاندووە لەدژی گروپی خوراسانی سەر بەداعش.  
  
رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە هەواڵەکەی گواستۆتەوە کە گورزە ئاسمانییەکەی ئەمریکا دوو گومانلێکراوی گرووپی خوراسانی سەر بە داعشی کردۆتە ئامانج.
  
لە بارەی رووداوەکەدا وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، بۆردومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە کە ویستویەتی فڕۆکەخانەی کابوڵ بە ئامانج بگرێت.

 



PM:05:30:29/08/2021