وەزیری دارایی قۆناغێکی تری چاکسازی راگەیاند

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان قۆناغێکی تری یاسای چاکسازی راگەیاند کە ئەویش دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان و لە داهاتوشدا بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی دروستدەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم ئەمڕۆ دوشەممە لەهەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەجێبەجێکردنی برگەکانی یاسای چاکسازی و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک رێوشوێنیان دەستپێکردوە و هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و پۆلیس دروستکراوە".

وەزیری دارای لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند " هەژماری بانکی تەنها بۆ وەرگرتنی موچە نییە، بەڵکو چەندین خزمەتگوزاری دیکە لەخۆدەگرێت و کارئاسانییەکی زۆر دەکات بۆ هاوڵاتیان".

لە هەرێمی كوردستاندا یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كەس موچە لە حكومەت وەردەگرێت، كە ٧٠٠ هەزاریان فەرمانبەرن و ٧٠٠ هەزارەكەی دیكەش بریتیین لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خانەنشینان.




PM:12:28:30/08/2021