ماریا هەورامی ڤیدیۆیەکی بەجلی کوردیەوە بڵاودەکاتەوە، بزانە چی دەڵێت؟

ماریا هەورامی خانمە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە جلی کوردیەوە ڤیدیۆ و وێنە بڵاودەکاتەوەو لەسەر پۆشاکی کوردی رای خۆی رادەگەیەنێت؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماریا هەورامی هونەرمەند لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆی بە جلی کوردیەوە، لەسەر پۆشاکی کوردیش دەڵیت " گوناح نییە، جلێک ھی خۆمان بێت و لەبەر نەکرێت!!".

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت" جوانی خانمان لە پۆشینی کلتور و ڕەسەنایەتی خۆیدایە نەك لە دەرخستنی جەستە."!!

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.



AM:10:03:01/09/2021