تورکیا تەرمی گەریلایەکی ژنی بە پارچەکراوی ڕادەستی خێزانەکەی کردەوە

تەرمی گەریلایەکی یەژا ستار بەناوی دیجلە ئوزوم کە لە جولەمێرگ شەهیدببوو ڕادەستی خیزانەکەی کرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، تەرمی ئەندامی یەژا ستار دیجلە ئوزوم،  کاتێک کە لە ٢٦ تەممووزی ٢٠٢١، لە هەرێمی مەیدانبەلەک-ی سەر بە جولەمێرگ، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانی لەدەستدا بوو، تەرمەکەی ڕادەستی خێزانەکەی کرا.

هەروەها خێزانەکەی لە ٢٧ تەمموزی ڕابردوو، سەردانی جولەمێرگ-یان کردبوو، بەمەبەستی ئەوەی تەرمی کچەکەیان وەربگرنەوە، هەر بۆیە نموونەی پشکنینی  DNA  پێشکەش کردبوو،  لەدوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی DNA، خێزانی شەهید دیجلە سەردانی دادگای کۆماریی جولەمێرگیان کرد.

کەسوکاری دیجلە ئوزوم باسیان لەوەکردوە، تەرمی کچەکەی خۆیان وەرگرت و بردیان بۆ ئیلح، بەڵام تەرمی کچەکەیان بەشێوەکی  پارچە پارچەکراو، وەرگرتووەتەوە.

لە ٢٦ تەممووز کە دیجلە ئوزوم گیانی لەدەستدابوو، هاوکات لەگەڵ ئەودا ئەندامێکی تری یەژا ستار بەناوی (گوڵگەش تاتڵی هەبوو)، کە بریندارببوو بە برینداری کەوتبووە دەستی سەربازانی دەوڵەتی تورکیا، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی گوڵگەش نادیارە.


AM:08:59:04/09/2021