لە بارەی گیان لە دەستدانی ٧ گەریلاوە پارتی روونکردنەوە دەدات


دوێنێ باڵی سەربازی پەکەکە بە ناوی ھەپەگەوە لەبارەی گیان لەدەستدانی ٧ گەریلایانەوە بەدەستی پێشمەرگەکانی پارتی لە ناوچەی خەلیفان راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە، پارتی شەوی رابردوو لە راگەیاندراوێکدا ئەو هەواڵەی بە " پڕوپاگەندە " ناوزەد کرد.

مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و تەبێژی ئەو حیزبە لە راگەیاندنێکدا وتی" لێرەدا بە گشت لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستی و، مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نا یاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان".

وتەبێژی پارتی وتیشی " خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیان بداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چییە و پەیوەندییان بەو دەڤەرەوە چییە؟".

دوێنێ هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ٧ گەریلایان لە ناوچەی خەلیفان لە کۆتایی مانگی ئابدا بە دەستی پێشمەرگەکانی پارتی کوژراون.




AM:08:31:05/09/2021