پڕۆسەی دادگایکردنی چوار چالاکوانی تری بادینان دواخرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دیکەی ناوچەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا. 

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەهۆی گۆڕینی دوو دادوەری دادگای هەولێر کە ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون، ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا بۆ دادبینی زیاتر لە دۆسیە دواخراوە". 

ئاماژەی بەوەشكرد" بەهۆی دواخستنی دادگاییەکەوە گیراوان بڕیاری مانگرتنیان دا، بارودۆخیان باشنییە".

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی هەریەکە بەندەوار ئەیوب، مەسعود شەنگالی، شێروان تەها و کارگەر عەباس راگیراوانی بادینان لە دادگایی هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگا بۆ رۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دواخرا. 


AM:11:52:06/09/2021