لە بەغدا.. لە پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و حەشد چەند کەسێک برینداربوون

ئەمرۆ دوو شەممە لە بەغدای پایتەخت پێکدادانی نێوان حەشد و هێزە بەرگری شارستانی لە نزیک یەکێک لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز روویداو لە ئەنجامدا چەند کەسێک لە هەردوولا برینداربوون.

ژمارەیەک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی لە پێناو خەرجکردنی مانگانەکانیاندا خۆپیشاندانێکیان سازکرد بۆ بەردەم ناوچەی سەوز لە رووی جادریەوەو، دوای ماوەیەکی کەم رووبەڕوونەوە لە نێوان هەردوولادا روویدا.

ماڵپەڕی " شەفەق نیوز " بڵاویکردەوە کە پێنج خۆپیشاندەری حەشد و سێ لە هێزەکانی بەرگری شارستانی برینداربوون و لە کۆتاییدا هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە کۆنترۆڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.
  



PM:10:52:13/09/2021