دوو گەنجی کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج

بۆ یەکەمجار دوو گەنجی کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، ئەو دوو کوردە لە دوو حیزبی جیاوازەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنن.

شوان حەمە، نوسەر و رۆژنامەنووسی سەربەخۆ لە وڵاتی نەرویج ئاشکرای دەکات " دوای ژماردنی لە ٩٩%  دەنگەکان، ڕاگەیەندرا  کە بەرەی چەپ، بە ڕابەری پارتی کرێکارانی نەرویج، زۆرینەی ڕەهای کوردسییەکانی پەرلەمانی بردوەتەوە. بەرەی چەپ لەکۆی ١٦٩ کورسی پەرلەمان، ١٠٠ کورسی بەدەست هێناوە.ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی بەرەی چەپ، کۆتایی بە دەسەڵاتی حوکمداری هەشت ساڵەی بەرەی ڕاست هێنا".

ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت " مانی حسێنی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە. مانی پێشتر سەرۆکی گەنجانی پارتی کرێکارانی نەرویج بووە. لەڕیزبەندی  ٢٥ کاندیدی هەرێمی ئەکەرشوس، پێنجەمین کاندید بوو."

هەروەها دەشڵێت " سەحەر ئایدار کوردی باکوری کوردستانە. پێشتر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجانی پارتی سوور بووە. کاندیدی ژمارە دووی هەرێمی ئۆسلۆ بوو. پارتەکەی سەحەر یەکێک لەبراوەترین پارتەکانی ئەم هەڵبژاردنەیە، پێشتر پارتی سوور تەنها یەک کورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا توانایان هەشت کورسی بە دەست بێنن".

شوان حەمە پێیوایە، سەرکەوتنی دوو کوردی دوو پارچەی کوردستان بۆ پەرلەمان، وەک دوو نوێنەری گەلی نەرویج و هاوڵاتیان وڵاتەکە، واتای گەورە و بەرخی بۆ نەرویج و بۆ کوردان هەیە.  هەروەها سەرکەوتنی سەحەر و مانی بۆ پەرلەمان، ئاماژەی هوشیاری و دیموکراتخوازی کوردانی نەرویج و تێکەڵبوونیانە بەکۆمەڵگای کراوە و دادپەروەری نەرویجی".

لە هەڵبژاردنی وڵاتی نەرویج ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا گەیشتبووە ٧٦،٦%.




AM:09:40:14/09/2021