سبەینێ پرۆسەی دادگاییکردنی (بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکى) بەڕێوەدەچێت

بڕیارە پێشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە پرۆسەی دادگاییکردنی (بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکى) لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت. 

ئەیهان سەعید، برای شڤان سەعید کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە" سبەینێ ١٥ مانگ، پرۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوە دەچێت، داواکارین لە هەموو حزبەکان بەگشتی و ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی، لانیکەم هەزار لایەنگری خۆیان لە بەردەم دادگای هەولێر کۆبکەنەوە لەو ڕۆژەدا". 

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر حزبەکان بەگشتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بە تایبەت دەتوانن ئەوە بکەن، بەڵام خۆیان نایانەوێت بیکەن کەواتە ڕاستگۆنین لەگەڵمان، ئەگەریش ناتوانن ئەو ژمارە لایەنگرەی خۆیان کۆبکەنەوە، ئەوا دیارە پێگەیان نەماوە.


PM:07:31:14/09/2021