دەستپاکی ژمارەی دۆسیەی گەندەڵیەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە٦٠٠ بۆ ٧٠٠ دۆسیە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و ١٠٠ دۆسیەی دیکەش لە رێرەوی دادگاییکردندان".

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ھێشتا گەندەڵی مەترسییەکی گەورەیە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ئەو ئاشکرای دەکات لە سەرجەم بوارەکاندا، ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵییدا ھەیە.

ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی روونکردەوە ژمارەیەک بەرپرسی کارگێڕیی تێوەگلاون لە گەندەڵی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە دەستەکەیان چاودێریی کەرتی گشتی دەکات لە سەرۆکی بەشەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی و لەسەر هەموو ئاستەکانیش گەندەڵی هەیە.



PM:06:14:19/09/2021