پەکەکە ناسنامەی ٣ گەریلا ئاشکرا دەکات بە کیمیاوی شەهیدبوون

هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە، ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کە لە بەرواری سێی ئەم مانگە لە ئاڤاشین لە هیرشێکی کیمیایی سوپای تورکیادا شەهیدکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە رایگەیاند ” سوپای داگیرکەری تورک لەبەرئەوەی نەیتوانیوە بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانمانەوە پێشڕەویی بکات، ڕێبازی دژەمرۆڤانەی بەکارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەکارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون”.

ئەو سێ گەریلایە لە 15ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەلەوە هەواڵی شەهیدبوونیان بڵاوکرایەوە و ئەمڕۆ هەپەگە ڕایگەیاند، کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی گردی سۆر لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

ناسنامەی شەهیدەکان وەک هەپەگە بڵاویکردۆتەوە هەریەکە لە: بۆتان ئۆزگور، زنارین وڵات، دەلال قامشلۆ بوون.



PM:08:54:24/09/2021