هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی پرۆسەکەش پارتی سۆسیال دیموکرات بەبەدەستهێنانی ٢٥.٨%ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەن:
- سۆسیال دیموکرات ٢٥.٨%.
- پارتی پارێزگاران ٢٤.١%.
- پارتی سەوز ١٤.٦%.
- پارتی لیبڕاڵەکانیش ١١.٥%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
بە پێی ئەم ئەنجامانە بێت ئۆڵاف شوڵتس کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا و جێگرەوەی ئانگێلا مێرکڵ.
دوێنێ یەکشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەبەشداری (٤٧) پارتی سیاسی بەڕێوەچوو، زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.