برایەکی هونەرمەند حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد


برای هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک کە ناوی ( حاجی حوسێن )ە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

حاجی حوسێن زیرەک برای گەورەی حەسەن زیرەکەو دوای ماوەیەک لە توشبوونی بە نەخۆشی جەڵتە، رۆژی هەینی رابردوو ٢٥ ی ئەیلول کۆچی دوایی کرد.

کەسوکاری هونەرمەندی گەورە بۆ کۆچی دوایی برا گەورەیان حەسەن زیرەک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویان کردەوە" لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوشاریان و بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسە و سەرەخۆشی خوالێخۆشبوو لە مزگەوت و لە ماڵ دانانرێت و هەمووان دەتوانن بە پەیوەندی تەلەفونی پرسە و هاوسۆزی خۆیان دەرببڕن".

‌ حەسەن زیرەک ، ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان، ئێران–٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان، ئێران) ھونەرمەند، مۆسیقازان و گۆرانیبێژێکی کورد بوو. یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد بوو. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە. حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ مرد و ھەر لەوێش نێژرا.



PM:04:16:27/09/2021