دەربەندیخان ریکۆردی کەمترین داهاتی ئاوی تۆمار دەکات

رۆژی ٣٠ ی ئەیلولی هەموو ساڵێک بە کۆتایی ساڵی ئاوی هەرێم و عێراق دادەنرێت، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت" بەنداوەکەیان ڕێكۆردی كەمترین داهاتی ئاو لە ٢٠٢٠- ٢٠٢١ تۆمار كردووە کە ٩٠٢ ملیۆن مەتری سێجا بووە”.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند ڕۆژی ٣٠ ی ئەیلول ساڵی ئاوی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و ئەمڕۆ هەینی ١ی ١٠ی ٢٠٢١ ساڵی نوێ دەستی پێ كردو بەهۆی وشكەساڵیەوە وكاریگەری گرتنەوەی ئاو لە دیوی ئێرانەوە، لە بەنداوی دەربەندیخان ڕێكۆردی كەمترین داهاتی ئاو لەو ساڵەدا تۆمار كراوە كە ٩٠٢ ملیۆن مەتری سێجا بووە.

گرتنەوەی ئاو و کەمی باران کێشەی زۆری لە عێراق دروستکردووە، ناچار ئەو وڵاتە پەنای بردە بەر تۆمار کردنی داوایایەکی یاسایی دژی ئێران لە سەکۆ نێودەوڵەتییەکان.



AM:10:45:01/10/2021