حەشدی شەعبی بێ بەشکرا لە دەنگدانی تایبەت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن عێراق هێزەکانی حەشدی شەعبی بێ بەش کرد لە هەڵبژاردنی تایبەت.

دەنگدانی تایبەت کە حەوت لایەن دەگرێتەوە لە هێزە سەربازییەکان و ئاوارەکان و بەندیخانەکان، لەبەرئەوەی ناوی ئەندامانی حەشدی شەعبی دوا کەوتووە، بێ بەشیان کردن لە دەنگدانی تایبەت و دەبێت لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەنگبدەن.

وتەبێژی کۆمسیۆن نبراس ئەبو سودە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" کۆمسیۆن داوای لە حەشدی شەعبی کردبوو کە ناوەکانیان ئاراستەی کۆمسیۆن بکەن، تا بتوانن لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بدەن، بەڵام حەشدی شەعبی لە ناردنی ناوەکانی زۆر دوا کەوتووە، ئەو دەمەی کە ناوەکانی ناردووە کاتی زۆر کەم ماوەو ناتوانرێت رێکبخرێت".

نبراس ئاشکرای دەکات کە بەپێی یاسای کۆمسیۆن ئەندامانی حەشدی شەعبی دەتوانن لە دەنگدانی گشتیدا دەنگبدەن.




PM:11:41:01/10/2021