جارێکی دیکە پڕۆسەی دادگایکردنی چوار چالاکوانی تری بادینان دواخرا

بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دیکەی ناوچەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا. 

هەرێم رەفعەت پارێزەری دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بڕیاربوو ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییکردنی چوار لە دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەبیانووی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە بۆ دادگایەکی دیکە کە ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون، جارێکی دیکە دادگاییکردنەکە دواخراوە". 

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی هەریەکە (مەسعود عەلی، شیروان تەھا ئەمین، بەندەوار رەشید و کارگەر عەباس)، راگیراوانی بادینان لە دادگایی هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگا دواخرا. 


AM:09:45:04/10/2021