سبەینێ پێنج چالاکوانی تری ناوچەی بادینان دادگایی دەکرێن

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دانیشتنی دادگاییکردنی پێنج  چالاکوانی تری بادینان لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان لە لێدوانێکدا رایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە دادگاییکردنی هەریەکە لە (سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل) بەڕێوە دەچێت".

دوێنێش بڕیار بوو دانیشتنی دادگاییکردنی چوار چالاکوانی تر بە ناوەکانی (مەسعود عەلی، شیروان تەها ئەمین، بەندەوار رەشید و كارگەر عەباس) بەڕێوەبچێت، بەڵام بەبیانووی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە بۆ دادگایەکی دیکە کە ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون، دادگاییکردنەکە دواخرا. 


PM:11:10:05/10/2021